موختار ئەسەدی مامۆستای کورد پاش تەواوبوونی حوکمەکەی ئازاد کرا

هەنگاو: مامۆستایەکی کورد کە لە زیندانی ئێڤینی تاران لە دەستبەسەریدا بوو، پاش تەواو بوونی ماوەی بەندکرانەکی، ئازاد کرا.

١٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٢٨

 

هەنگاو: مامۆستایەکی کورد کە لە زیندانی ئێڤینی تاران لە دەستبەسەریدا بوو، پاش تەواو بوونی ماوەی بەندکرانەکی، ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەمە (١٨ی پووشپەڕ/ ٩ی ژوئەن)، موختار ئەسەدی مامۆستای کوردی خەڵکی شاری سنە پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمی ١ ساڵەی بەندکرانەکەی، ئازاد کرا.

موختار ئەسەدی چالاکی مافی مامۆستایان کە ساڵی رابردوو بە مەبەستی بەدواداچونی دۆخی بارمتەکەی سەردانی دادگای کردبوو دەستبەجێ دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانە کرابوو.

ئەو مامۆستا کوردە مانگی رەشەمەی ساڵی رابردوو بە نیشانەی بێبەش کران لە مەرەخەسیی نەورۆز، مانی لە خواردن گرتبوو.

موختار ئەسەدی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین جار دەستبەسەر کرابوو ولەلایەن ئیدارەی پەروەردەی سنەوە بۆ تاران دوورخرابوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە