موسا باباخانی چالاکی سیاسی کورد لە شاری هەولێر تێرۆر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی سیاسی و ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ه

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٨:٠٩

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی سیاسی و ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان تێرۆر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژی ۲۷۲۱ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، تەرمی موسا باباخانی چالاکی سیاسی خەڵکی کرماشان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هۆتێلێک بە ناوی “گوڵی سلێمانیە” لە ناوەندی شاری هەولێر دۆزرایەوە.

حیزبی دێموکرات بە بڵاو کردنەوە بەیاننامەیەک ڕاگەیاندووە موسا باباخانی ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن دوو کەس لە ئەندامانی  هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە رێگای شاری هەولێر رفێندراوە و لەسەر تەرمەکەشی ئاسەواری ئەشکەنجە بە ڕوونی دیارە.

موسا باباخانی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی کرماشان بووە و بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە دوایین کۆنگرەی ئەم حیزبە وەکوو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرابوو.

تەرمی موسا باباخانی بۆ پزیشکی دادوەری گوازراوەتەوە و تا ئێستا هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە هیچ لێدوان یا زانیاریەکیان بڵاو نەکردووتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە