موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی کورد تووشی کۆرۆنا بوو

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراوە دوای ئەوەی کە تووشی کۆرۆنا بوو، مافی مرەخەسی پێدرا.

٢٩ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٩:١٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراوە دوای ئەوەی کە تووشی کۆرۆنا بوو، مافی مرەخەسی پێدرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی جوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢١ی جولای ٢٠٢١)، موژگان کاووسی، بەندکراوی سیاسی کورد دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو وڵامی تاقیکردنەوەی کۆرۆناکەی ئەرێنی بوو، مافی مرەخەسی پێدرا.

موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی کەلاردەشت ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧١٩ دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی موژگان کاووسی بەڕێوە چووە و حوکمی بەندکرانی ناوبراو بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کراوە. ناوبراو مانگی سەرماوەز لەلایەن دادگای بەرایی شاری نۆشەهر بە ٦٩ مانگ بەندکران حوکم درابوو.

موژگان کاووسی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە ٣٣ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ٣٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “ پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، لەو سێ حوکمە زۆرترینەکەیان واتە حوکمی ٣٦ مانگ بەندکران جێبەجێ دەکرێت.

موژگان کاووسی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٩ی مەی ٢٠٢٠)، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نۆشەهر کرا و ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە