مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵی خەڵکی شنۆ لەلایەن ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر کرا

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شنۆ بە ناوی پێشەوا شاداب بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٨ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئەو ش

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٦:٠٨


هەنگاو: پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شنۆ بە ناوی پێشەوا شاداب بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٨ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێشەوا شاداب خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ ڕۆژی ڕابردووش بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە کاتژمێر ١٢ی شەو ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی پێشەوا شاداب ١٦ ساڵە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپا و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە