میقداد حەسەن نەژاد هونەرمەندی لاوی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە هونەرمەندانی لاوی خەڵکی شاری سەقز کە کاری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی چەندین کورتە فیل

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢٠:٠٧

 

هەنگاو: یەکێک لە هونەرمەندانی لاوی خەڵکی شاری سەقز کە کاری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی چەندین کورتە فیلمی ئەنجام داوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، میقداد حەسەن نەژاد تەمەن ٢٧ ساڵ و ناسراو بە کاردۆخ هونەرمەندی لاوی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز میقداد یان دەستبەسەر کردووە.
میقداد حەسەن نەژاد تا ئێستا چەندین کورتە فیلمی وەکوو، «شەقامەکان لە ڕوانگەیەکی دیکەوە»، «بازنە» و «Exit» ی بەرهەم هێناوە و ئەرکی دەرهێنانیشی لە ئەستۆ بووە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار یا ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ میقداد حەسەن نەژاد و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە