مێهران/ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە دوو کەس گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق دوو کەس لە بەرپرسانی ناو

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢٣:٣١

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق دوو کەس لە بەرپرسانی ناوندی گەڕان بە شوێن ونبووەکانی ئەو شەڕە کوژران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ )١٨ی فێوریەی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە خاڵی سنووری کەلەقەندی لە سنووری شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام دوو کەس لە بەرپرسانی ناوەندی گەڕان بە شوێن ونبووەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق گیانیان لە دەست دا.

میدیا حکوومەتییەکان ناسنامەی ئەو دوو کەسەیان “عەلی ڕەزا گوڵمحەمەدی” و “محەمەد حاج قاسمی” ڕاگەیاندووە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، تەرمی ئەو دوو کەسە ڕەوانەی تاران کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە