مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوای بانگ کران بۆ دادسەرای شۆرشی شاری سەقز دەستبەسەر کراون

هەنگاو: دوو چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سەقز دوای بانگ کران بۆ دادسەرای گشتی و شۆرشی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

٢٦ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٢:٠٣

 

هەنگاو: دوو چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سەقز دوای بانگ کران بۆ دادسەرای گشتی و شۆرشی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕ (١٦ی مەی ٢٠٢١)، مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیکی دوو کەس لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سەقز دوای بانگ کرانیان بۆ لقی سێیی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆرشی ئەو شارە دەستبەسەرکران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لێکۆڵەری دۆسیەکە، ئەم دوو چالاکەی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و فیلمی پەیوەندیدار بە ڕۆژی یەکی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، دادگایی کردووە و بۆ ئازادییان داوای ٤٠ میلیۆن تمەن بارمتەی کردوە.

عوسمان ئیسماعیلی و مەحمود ساڵحی ڕایانگەیاندووە کە هیچ جۆرە بارمتەیەک قەبووڵ ناکەن قەبوڵ لە ئێستادا دەستبەسەرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە