مەرگی کچێکی بۆکانی بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی بۆکان لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری تەورێز، بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لەدەست دا.

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٠:٤٤

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی بۆکان لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری تەورێز، بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢ی فێوریەی ٢٠١٩) کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی گوندی تورجانی بۆکان بە ناوی “دڵنیا سەلیمی” لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری تەورێز بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە، گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەلیمی لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، دڵنیا بۆ سەردانی خزمانی خۆی سەردانی شاری تەورێزی کردبوو و دواتر بە هۆی نارەحەی گەدەوە، سەردانی نەخۆشخانەی "ئەلزەهرا"ی کردووە و بە هۆی لێدانی دەرزییەکی ئازارەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند کە کەمتەرخەمی پزیشکەکان و لێدانی دەرزی هەڵە، هۆکاری مەرگی دڵنیا سەلیمی بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە