مەریوان .. تەقینەوەی مین پەڕینی هەر دوو دەستی منداڵێکی لێکەوتەوە

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچەی سەوڵاوا بووە هۆی پەڕینی هەر دوو دەستی منداڵێکی ١٢ ساڵان.

٢٢ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٥:٢٢

 

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچەی سەوڵاوا بووە هۆی پەڕینی هەر دوو دەستی منداڵێکی ١٢ ساڵان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی هەینی (١٢ بانەمەری٢٧١٨/ ١٢ مەی ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بە جێ ماو لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان هەر دو دەستی لە دەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە سەوڵاوا ناسنامەی ئەم منداڵەی “شایان فەرەجی” کوری کەماڵ خەڵکی ئاوایی “ژنێن” و دانیشتویی شاری سنە ڕاگەیاندووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی فەرجی بە هۆی تەقینەوەی ئەم مینەوە شایان هەر دوو دەستی لەدەست داوە و سەر و گوێیشی تووشی پێکان بووە.

ئەم مینە لە نزیک ئاوایی پیچیونی ناوچەی کەڵاتەرزان تەقیوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە