مەریوان؛ هاووڵاتییەک دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

ئالان برزوویی هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا س

٢١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١١:٢٨

 

هەنگاو: چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

ئالان برزوویی هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئالان برزوویی لەم دوایییانەدا لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران» سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئالان برزوویی پێشتر ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە