مەسعوود نیکخا بە بارمتە ئازاد کرا

مەسعوود نیکخا تەمەن ٥١ ساڵ و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە لقی مەریوان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای ١١ ڕۆژ بەندکران

٢١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٦:٤٥

 

هەنگاو: چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

مەسعوود نیکخا تەمەن ٥١ ساڵ و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە لقی مەریوان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای ١١ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەسعوود نیکخا لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

مەسعوود نیکخا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ دوو مامۆستای دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ئەسکەندەر لوتفی و شەعبان محەممەدی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرا.

شەعبان محەممەدی هەمان ڕۆژ ئازاد کرا و ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا دوای ئەوەی مانیان لە خواردن گرت، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرانەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە