ناجێگیربوونی باری تەندروستی قوتابییەکی بۆکانی کە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندارکراوە

قوتابییەکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی نێچیروان ڕەسووڵی دێبوکری خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزە حکومییەکا

٢٥ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:٢٧


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

قوتابییەکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی نێچیروان ڕەسووڵی دێبوکری خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزە حکومییەکان و بە سەختی بریندار بووە باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزە حکومییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕووی ژمارەیەک لە قوتابی لە شاری بۆکان تەقەیان کردووە و چەند قوتابییەکیان بریندار کردووە کە لە نێویاندا نێچیروان ڕەسووڵی دێبوکری بە توندی بریندار بووە.

بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەسووڵی دێبوکری، بەهۆی ئەو مێرمنداڵە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە، بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیر.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە