ناسنامەی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد کە لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو ئاشکرا بوو

هەنگاو: نزیکەی سێ حەوتوو پاش دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتیانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە، ناسنامەی هاوو

٧ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢٣:١٢

 

هەنگاو: نزیکەی سێ حەوتوو پاش دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتیانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە، ناسنامەی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەریوان کە لە تاران دەستبەسەر کرابوو بۆ هەنگاو ئاشکرا بوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی بەربڵاوی هاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی مهاباد، مەریوان، ڕەبەت، بۆکان، سەوڵاوا، کەرەج و تاران، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی "فەرامەرز محەمەدی" لە تاران دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرامەرز محەممەدی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن نزیک ٢٠ کەس هێزی ئەمنییەوە دەستبەسەر کرا و لە پاش دەستبەسەر کرانی، هێزە ئەمنییەکانی هەڵیانکوتایە سەر خانووەکەی و لە پاش پشکنینی ناوماڵەکەی، دەستیان بەسەر مۆبایل و لابتۆپ و کەلوپەلەکانیدا گرت.

فەرامەرز محەمەدی لە پاش دەستبەسەر کرانی، گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

هەنگاو پێشتر هەواڵی دەستبەسەر کرانی ناوبراوی بڵاو کردبووەوە بەڵام تەنیا ناوی بچووکیمان وەدەست کەوتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە