ناسنامەی یەکێکی دیکەی لە دەستبەسەرکراوانی مەریوان ئاشکرا بوو

هەنگاو: بە هۆی خۆپێشاندانەکانی خەڵک لە شاری مەریوان، دەیان هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەک.

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:٠٨

 

هەنگاو: بە هۆی خۆپێشاندانەکانی خەڵک لە شاری مەریوان، دەیان هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) لاوێکی خەڵکی گوندی ڕوار سەربە شاری سەوڵاوا بەناوی “ئێرشاد خونزەڕ” تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی یونس، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کراوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی خونزەڕ کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئێرشاد خونزەڕ  خویندکاری زانکۆی ئازادی مەریوان بووە و لە گۆڕەپانی جیهادی مەریوان و بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەی ئێرشادیان ڕاگەیاندووە کە دەستبەسەر کراوەکان تا کاتێک ئەو خەسارانەی بەر بانک و دام و دەزگا حکوومەتییەکان کەوتوون قەرەبوو نەکەنەوە، ئازاد ناکرێن.

هەتا ئێستا ناسنامەی سێ کەس لە بەندکراوانی مەریوان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بریتین لە ئەو ناوانەی خوارەوە؛

١_ مەیسەم محەمەدی ٢_ لوقمان خوڕاب (سەوڵاوا) ٣_ ئیرشاد خونزەڕ (سەوڵاوا)

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە