ناڕوونی چارەنووسی عەلی ئەڵڵاوەیسی پاش یەک حەفتە لە دەستبەسەر کران

هەنگاو:چارەنووسی بەندکراوێکی سنەیی کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە، نادیارە.

٣٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٢٩

 

هەنگاو:چارەنووسی بەندکراوێکی سنەیی کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە، نادیارە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی عەلی ئەڵڵاوەیسی خەڵکی سنە کە رۆژی یەک‌شەمە (٢٣ی پووشپەڕ/١٤ی ژوئیە) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کراوە، نادیارە و نازانرێت کە لە کوێ ڕاگیراوە.

عەلی ئەڵڵاوەیسی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی کۆرکۆرە و دانیشتووی شاری سنەیە کە پاش یەک حەفتە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزه ئیتلاعاتییه‌کان ئەو هاووڵاتییه کوردەیان به تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزیبێکی کوردی دژبەری ئێران دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە