ناڕوونی چارەنووسی مێرمنداڵێکی کورد دوای ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی

دوای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ڕامین ڕەحمان

١٧ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٠:٣٢


هەنگاو: سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

دوای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ڕامین ڕەحمانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بنەماڵەی ڕەحمانی، لە ماوەی ئەو ٥٠ ڕۆژەدا ڕامین ڕەحمانی لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن و تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و هەر ئەمەش نیگەرانی لای ئەوان دروست کردووە.

ڕامین ڕەحمانی تەمەن ١٧ ساڵ کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە ماڵی باوک و دایکی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەر کردنی ڕامین ڕەحمانی ماڵەکەشیان پشکنیوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە