ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کامێران

دوو مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پاڵنگانی کامێران بە ناوی داریوش مەهدی زادە تێ دەپەڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبر.

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:٣٤


هەنگاو: شەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

دوو مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پاڵنگانی کامێران بە ناوی داریوش مەهدی زادە تێ دەپەڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، داریوش مەهدی زادە مانگی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتەکانی خراوەتە پاڵ داریوش مەهدی زادە لەبەردەستدا نییە. هەروەها ناوبراو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

شایانی باسە داریوش مەهدی زادە خێزاندار و باوکی یەک منداڵە. ناوبراو لە ئاژانسێکی گواستنەوەی موسافیر کاری کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە