ناڕوونی چارەنووسی گەشین سەعیدی دوای ڕفاندنی لە تاران

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گەشین سەعیدی خەڵکی شاری سنەیان کە لە شاری تاران پەرستار بووە ڕفاندووە.

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٧:٤٠


هەنگاو: پێنجشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢


هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گەشین سەعیدی خەڵکی شاری سنەیان کە لە شاری تاران پەرستار بووە ڕفاندووە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، گەشین سەعیدی، پەرستار لە نەخۆشخانەی "فیروزگری" تاران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سەر بە حکومەت لە شاری تاران ڕفێندراوە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەعیدی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا دانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە