ناڕەزایەتی کرێکارانی بەنداوی ژاوەی سنە بە نیسبەت پێنەدانی مووچە

هەنگاو: کرێکارانی بەنداوی ژاوە بە نیسبەت وەرنەگرینی مووچەی شەش مانگی خۆیان مانیان گرتوووە.

١٥ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٤:٠٨


هەنگاو: کرێکارانی بەنداوی ژاوە بە نیسبەت وەرنەگرینی مووچەی شەش مانگی خۆیان مانیان گرتوووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠، ٢ی ژوئەنی ٢٠٢٠ )، کرێکارانی کۆپمانی گەشەی سەرچاوە ئاوی و وزەیەکانی ئێران کە لە بەنداوی ژاوە کار دەکەن، بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەی ٦ مانگی خۆیان و هەروەها عەیدانەی ساڵی ڕابردوویان، لە شوێنی کارەکەیان دەستیان دایە مانگرتن.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارانە کە ٢٠ کەسن و خەڵکی ناوچەی سنەن، لە نێو باقی کرێکارانی دیکەی ئەو کۆمپانیایە کەمترین مووچە وەردەگرن و ئەوە شەش مانگیشە مووچەیان پێنەدراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە