ناڕەزایەتییەکانی کوردستان، بەیان عەزیزی، نووسەر، لێکۆڵەری مافەکانی مرۆڤ دەستبەسەر کرا

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژین

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٦:١٦


هەنگاو: پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی، بەیان عەزیزی چالاکی ناسراوی بواری مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیان عەزیزی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ (دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.

بەیان عەزیزی خەڵکی بانە و دانیشتووی سنە، خوێندکاری دکتۆرای حوقووقی نێودەوڵەتییە و لێکۆڵەری مافەکانی مرۆڤە کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە بواری مافەکانی ژنان و توندوتیژی خێزانییەوە چالاکی هەبووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە