ناڕەزایەتییەکانی کوردستان: دەستبەسەرکرانی ١٠ چالاکوانی ژن لە شارەکانی کوردستان

لەم ڕۆژانەی دواییدا، ١٠ ژنە چالاکوانی کورد بە ناوەکانی؛ سوهەیلا مەتاعی، سارینا حوسێنی، دڵنیا خانی، زارا بابامحەممەدی، زیبا قەلیج خانی، ژیلا ه

١٤ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٢٠:٠٨


هەنگاو: پێنجشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لەم ڕۆژانەی دواییدا، ١٠ ژنە چالاکوانی کورد بە ناوەکانی؛ سوهەیلا مەتاعی، سارینا حوسێنی، دڵنیا خانی، زارا بابامحەممەدی، زیبا قەلیج خانی، ژیلا هوژەبری، سارا سەماواتی، پەریا عیبادی، مەعسوومە ڕەشیدی و مەهشید خانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٩ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، لانی کەم ٣ ژنە چالاکوان خەڵکی دێولان بە ناوەکانی دڵنیا خانی، سوهەیلا مەتاعی و سارینا حوسێنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.


لە لایەکی دیکەوە، هەر یەک لە زارا بابامحەممەدی خەڵکی قوروە وزیبا قەلیج خانی خەڵکی بیجاڕ ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەزبەر (٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) و لەکاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئەم دوو شارە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی دەستبەسەرکراون. لە ئێستادا ئەم دوو کەسە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە دەستبەسەرن.


هەروەها لە شاری سنە و لەم ڕۆژانەی دواییدا، سێ ژن بە نێوەکانی سارا سەماواتی، پەریا عیبادی و مەعسوومە ڕەشیدی مامۆستای پەروەردە و بارهێنان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکراون و گوازراونەتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە.



هەنگاو زانیویەتی کە، مەهشەد خانی لە چالاکوانانی ژنی خەڵکی ئیلام کە دەستبەسەر کرابوو، هەتا ئێستا ئازاد نەکراوە و لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ئیلام دەستبەسەرە.



بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی شارەکانی کوردستان، نزیکەی ١٠٠ چالاکوانی ژن لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون، کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٧٥ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە