ناڕەزایەتییەکانی کوردستان، ڕاپۆرتێک لە سەر دەستبەسەرکرانی ٣ کچی مێرمنداڵ لە سنە

سێ کچی گەنجی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی ئاتووسا حوسێنی، هدیە میهەمی و ڕاحیلە جەعفەری کە هەر سێیان تەمەنیان ١٨ ساڵە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ دوای ٧ ڕۆ

٨ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١١:٥١


هەنگاو: هەینی ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

سێ کچی گەنجی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی ئاتووسا حوسێنی، هدیە میهەمی و ڕاحیلە جەعفەری کە هەر سێیان تەمەنیان ١٨ ساڵە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ دوای ٧ ڕۆژ دەستبەسەرکران و پڕکردنەوەی بەڵێننامەی نووسراوە، ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم سێ کچە گەنجە لە لاتی دەستبەسەر کران و لە دەستبەسەرگەش ئەشکەنجە کراون و ناوەندە ئەمنییەکان بە مەرجێک حازر بوون ڕاحیلە جەعفەری ئازاد بکەن کە لەپێش کامێرا دان بەو شتانەیدا بنێت کە ئەوان ویستوویانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی جەعفەری لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: «ڕاحیلە ناچار کراوە لەپێش کامێرا دژ بە خۆی قسە بکات و بڵێ پەشیمانم لەوەی بەشداریی ناڕەزایەتییەکانم کردووە و ئێستا باری دەروونی ناجێگیرە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایان گەیاندووە کە ئەم سێ کچە گەنجە ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە شەقامی فیردەوسی سنە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکران دراونەتە بەر لێدان و کوتان.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە