نهێنیەکانی خۆکوشتنی ئەو کچە تەمەن ١٤ ساڵەی کە بەهۆی بەشوودانی زۆرەملییەوە خۆی کوشت + وێنە و فیلم

هەنگاو:چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو کچێکی مێرمنداڵ کە لە جیاتی بەردەوامی لە خوێندن، بە زۆر بە شوو درابوو، خۆی سووتاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٠:٤٢

 

هەنگاو:چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو کچێکی مێرمنداڵ کە لە جیاتی بەردەوامی لە خوێندن، بە زۆر بە شوو درابوو، خۆی سووتاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٧ی سەرماوەز٢٧١٨/ ١٩ی دسامبری ٢٠١٨) کچێکی مێرمنداڵ لە ئاوایی سەردۆشی مەریوان بە ناوی ”رۆ نیکزاد“ کچی عەلی لە ڕێگەی خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پێشتر سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نیک زاد کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە “ چرۆ ڕۆژی هەینی ٢٤ی سەرماوەز بە نابەدڵی خۆی ناچار کراوە کە لەگەڵ ئامۆزایەکی بەناوی بیلال ژیانی هاوبەش پێک بێنێت و تەنیا چەند ڕۆژ دوای شاییەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

دوای چەند ڕۆژ و بەدواداچوونەکانی هەنگاو، دەرکەوت، بنەماڵەی چرۆ ناچاریان کردووە، واز لە خوێندن بێنێت و شوو بە کورە مامی خۆی بکات، لە حاڵێکدا سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەی دەیانزانی کە نایهەوێ میرد بە ئامۆزاکەی خۆی بکات.

پێشتر بنەماڵەی چرۆ ڕایانگەیاندبوو کە ئەم کچە ١٦ ساڵانە، بەڵام دوای بەدواداچوونەکانی هەواڵنێری هەنگاو، زانرا چرۆ تەنیا ١٤ ساڵ تەمەنی هەبووە.

بەپێی یاسای نێو دەوڵەتییەکان، شوو کردنی و ژن هێنانی کەسانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەیە، بەڵام لە ئێران ئیزن دراوە کە کچانی تەمەن ژێر ١٣ ساڵیش مارە بکرێن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە