نوێترین ئاماری هەنگاو لەسەر کوژراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان، ١٧٦ کوژراو لە شارە جیاوازەکانی ئێران

لە سەرەتای دەستپێکی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دژ بە کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان لە شاری سەق

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٤:٣٣


هەنگاو: شەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لە سەرەتای دەستپێکی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دژ بە کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان لە شاری سەقز دەستیپێکرد و پاشان بە ١٠٥ شاری دیکە لە سەرتاسەری ئێراندا بڵاو بووەوە، لانی کەم ١٧٦ هاووڵاتی بەهۆی توندوتیژی و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوان.


بەپێی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەکانی هەنگاو، ئاماری کوژراوەکان بەم شێوەیەیە خوارەوەیە. شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ئەم ئامارە تەنیا ئەو دۆسیانە دەگرێتەوە کە هەنگاو توانیویەتی ناسنامەیان ئاشکرا بکات.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، واتە لە ڕۆژی دووشەممەوە، ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان هەتا ئێستا (٢٧ ڕۆژ) لانی کەم ١٧٦ هاووڵاتی ناڕازی لە ١٧ پارێزگاکانی ئێراندا کوژراوان.

ڕیزبەندی ئاماری کوژراوەکان لە پارێزگاکانی ئێران بەپێی زۆرترین قوربانی بەم شێوەیە: لە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان ٨٨ کوژراو، مازەندەران ١٥ کوژراو، تاران١١ کوژراو، سنە ١١ کوژراو، ئورمیە ١٠ کوژراو و گیلان ١٠ کوژراو.

یەکەم هاووڵاتی ناڕازی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان کوژراوە خەڵکی شاری دیواندەرە بوو.


ئاماری منداڵانی کوژراو:

هەروەها لە نێو ئەم ئامارەدا ٣١ کەس کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون، کە بەپێی یاسای مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بە منداڵ و مێرمنداڵ هەژمار دەکرێن؛ دوو کەسیان کچن.

١١ کەس لە منداڵانی کوژراو خەڵکی سیستان و بەلووچستانن. لە پارێزگای ئورمیە و تاران لەهەرکامیان ٤ منداڵ، کرماشان و مازندەران لە هەر کامیان ٣ مێرمنداڵ، ئەلبۆرز و خوراسان ڕەزەوی ٢ مێرمنداڵ، گەیلان ١ مێرمنداڵ و کۆهکیلویە و بویرئەحمەد ١ مێرمنداڵ گیانیان لەدەستداوە.


ژنانی کوژراو:

٨ ژنان لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون، کە ٦ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان و ٢ کەسییان بەهۆی و لێدان و کوتان و ئەشکەنجەی هێزەی سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماری کوژراوەکان بەپێی پارێزگا بەم شێوەیە:

پارێزگای مازندەران؛ ٣ کوژراو
پارێزگای ئەلبۆرز؛ ٢ کوژراو
پارێزگای کرماشان؛ ١ کوژراو
تاران؛ ١ کوژراو
ئیسفەهان؛ ١کوژراو

شیاوی ئاماژە پێدانە کە سێ کەس لە کوژراوان، لەدوای دەستبەسەرکانیان و لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە؛ نیما شەفیق دووست، مێرمنداڵی ١٦ ساڵە خەڵکی سەڵماس بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندارکرابوو و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕفێنرابوو کە بەهۆی سەختی برینەکەی و پێ ڕانەگەیشتنی دەرمانی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات گیانی لەدەستدا.

عیماد حەیدەری، زیندانی سیاسی پێشوو و چالاکی مەدەنی خەڵک ئەحواز لە دوای دەستبەسەرکرانی گیانی لەدەستداوە. هەروەها ئیسماعیل دژوار لە دوای دەستبەسەرکرانی لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.

فەراز فیروزی ڕاوێژکاری یاسایی هەنگاو، ڕایدەگەیێنێت کە ئەم ئامارە بە پشتبەستن بە بەڵگەی سەلمێنراوەکان هەتا ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەرە. ناوبراو سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئەو دەستبەسەرکراوانەی کە بە برینداری لەلایەن هێزە حکومییەکانەوە ڕفێندراون، ڕایگەیاند، کە بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت لە شارە جیاوازەکان، ئەگەری زۆرتربوونی ئاماری کوژراوەکان هەیە.

پۆلێنبەندی کوژراوەکان بەپێی پارێزگاکان؛


پارێزگای سیستان و بەلوچستان؛ ٨٨ کوژراو (٨٦ پیاو)
پارێزگای مازندەران؛ ١٥ کوژراو (٣ ژن و ١٢ پیاو)
پارێزگای سنە؛ ١١ کوژراو (١١ پیاو)
پارێزگای تاران؛ ١١کوژراو (١ ژن و ١٠ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ١٠ کوژراو (١٠ پیاو)
هەموو کوژراوەکانی ئەم پارێزگایە کوردبوون.
پارێزگای گەیلان؛ ١٠ کوژراو (١٠ پیاو)
پارێزگای کرماشان؛ ٩ کوژراو (١ ژن و ٨ پیاو)
پارێزگای ئەلبۆرز؛ ٦ کوژراو (٢ ژن و ٤ پیاو)
پارێزگای خوراسان و ڕەزەوی؛ ٤ کوژراو (٣ پیاو)
کۆهکیلویە و بویرئەحمەد؛ ٢ کوژراو (٢پیاو)
پارێزگای قەزوین؛ ٢ کوژراو (٢ پیاو)
پارێزگای زەنجان؛ ٢ کوژراو (٢ پیاو) یەکێکیان مێرمنداڵە
پارێزگای ئیسفەهان؛ ٢ کوژراو (١ ژن و ١پیاو)
پارێزگای ئیلام؛ ١ کوژراو (١ پیاو)
پارێزگای خوزستان؛ ١ کوژراو (١ پیاو)
پارێزگای هەمەدان؛ ١ کوژراو (١ پیاو)
پارێزگای سمنان؛ ١ کوژراو (١ پیاو)



تێبینی ١؛ شیاوی ئاماژە پێدانە کە چوار کەس لە کوژراوانی شارەکانی، قووچان، تاران و قەزوین کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون کوردن و بەم پێیە هەتا ئێستا ٣٦ هاووڵاتی کورد لە کاتی خۆپیشاندانەکان گیانیان لەدەستداوە.

تێبینی ٢؛ دوو هاووڵاتی ئەفغان کە یەکیان مێردمنداڵێکی ١٤ ساڵە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی زاهیدان و تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان گیانیان لەدەستداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە