هەشت دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی زۆر ئازاد کران

هەنگاو: ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی ڕابردووی شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی زۆر بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

٢٥ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:٢٥

 

هەنگاو: ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی ڕابردووی شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی زۆر بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٥ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٦ی سێپتامبری ٢٠١٨)، هەشت کەس لە بەندکراوانی مانگی گەلاوێژی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

ناوی ئەو ٩ بەندکراوە و بڕی ئەو پارەیەی کە وەکوو بارمتە دایانناوە بەشێوەی خوارەوەیە؛

ئەیووب بەهرام نژاد بە دانانی بارمتەی ١٥٠٠ میلیۆن تمەنی

کورش عەزیزی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی

کامیل ئەحمەدی  بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی

محەمەد ئەمین قازی  بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی

ئەبووبەکر میناپاک  بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی

یوسێف ئەحمەدی  بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی

موسا مەحموودی  بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی

فەرهاد عەبدوڵڵاپوور  بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی

 

ئەم ٩ کەسە لە ڕیکەوتی ١٠ هەتا ٢٠٧ مانگی گەلاوێژی ئەمسال بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە