نەبی محەمەدی بەندکراوی سیاسی تەمەن ٥٦ ساڵ لە بەندیخانەی دیزڵئاوا لە مافی خزمەتگوزاییە دەرمانیەکان بێبەشە

هەنگاو: بەندکراویێی سیاسی کورد زیاتر لە ١٨ مانگە لە بەندیخانەی ناوەندیی شارەکانی پاوە و کرماشان دەستبەسەرە، بە هۆی پیری و نەخۆشی، تەندروستی لە مەترسیدایە و

٣٠ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٩:٣٠

 

هەنگاو: بەندکراویێی سیاسی کورد زیاتر لە ١٨ مانگە لە بەندیخانەی ناوەندیی شارەکانی پاوە و کرماشان دەستبەسەرە، بە هۆی پیری و نەخۆشی، تەندروستی لە مەترسیدایە و بەرپرسانی بەندیخانە لە مافی خزمەتگوزارییە دەرمانیەکان بێبەشیان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی نۆریاو سەر بە شاری پاوە لە پارێزگایی کرماشان بە ناوی “نەبی محەمەدی” لە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٦ (٢٠١٦)ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و لەوکاتەوە بەند کراوە.

نەبی محەمەدی ٥٦ ساڵان و باوکی ٥ منداڵە کە لە ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٦ لە لایەن دادگایی شۆڕشی شاری پاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری حکومەت حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

دوایی تێپەڕبوونی ١٩ مانگ و گواستنەوەی ئەم هاووڵاتیە کوردە بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوایی کرماشان، هەواڵی دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە هیچ میدیایەک بڵاو نەکراوەتەوە و ڕێکخراوی “هەنگاو” دوایی بەدواداچوونێک، ئەم هەواڵە پشتراست و وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی کردوەتەوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی محەمەدی ئەم هاووڵاتیە تا ٦ مانگ دوایی بەندکرانی مافی دیتنی بنەماڵەی پێنەدراوە و ئێستاش تەنیا ژن  ومنداڵەکانی دەتوانن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ بکەن و تەنانەت ئیزن نادەن خۆشک و براکانیشی بیبینن.

ئەم سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە نەبی محەمەدی بەهۆی پیری و نەخۆشی شەکرە و زەخت، دوو جار تووشی جەڵتە بووە و بەرپرسانی بەندیخانە لە مافی خزمەتگوزاییە دەرمانیەکان بێبەشیان کردووە.

باری تەندروستی ئەو بەندکراوە سیاسیە ناجێگیر و لە مەترسیدایە و بەرپرسانی بەندیخانەی دیزڵئاوا لە مافی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی بەندیخانەی بە مەبستی چارەسەریی پزیشكی بێبەشیان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە