نەبەز کیانپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری ئەو شارەی دەستبەسەر کردو.

٢٣ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٩:٣٥

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری ئەو شارەی دەستبەسەر کردو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٣ی سێپتامبری ٢٠١٩)،هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە یەکێک لە چالاکانی کرێکاری ئەو شارەی بە ناوی “نەبەز(کاوە) کیانپوور”یان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کیانپوور لە یەکێک  لەشەقامەکانی سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنکی نادیار گوازراوەتەوە تا کاتی داڕشتنەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە