نەوسوود، کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی بەر

٢١ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٠:٣٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٩ی مارسی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی شاپوور ئەحمەدی تەمەن ٢٩ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی نەوسوود بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شاپوور ئەحمەدی کە کاتێکدا ویستوویە لە دەستی هێزە چەکدارەکان هەڵبێت بەر بووەتەوە و لاق و ڕانی بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە