نەوید کۆنەپۆشی ئەندامی چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیا دەستبەسەر کرا
هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنوسی نادیارە.
١٠ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٣:٤٩
هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنوسی نادیارە.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپاڕێزی ئەو شارەیان بە ناوی نەوید کۆنەپۆشی تەمەن ٣٠ ساڵ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی نەوید کۆنەپۆشی تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەست نیە.
شایانی باسە نەوید کۆنەپۆشی خەڵکی گوندی “ڕەشەدێ” سەر بە شاری مەریوان و ماوەی ١٠ ساڵە ئەندامی چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیایە، و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەی خۆبەخشانە لە کۆنترۆڵی ئاگری دارستانەکان بەشدار بووە.