٨ هاووڵاتی کورد لە مانگی سێپتامبردا لە سێدارە دراون

هەنگاو: لە ماوەی مانگی سێپتامبر لانیکەم ٨ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:٣٢

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی سێپتامبر لانیکەم ٨ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠١٩دا، لانیکەم ٨ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ئورمیە، ئیلام، کرماشان، بروجێرد، سنە و سەڵماس لە سێدارە دراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە چوار کەس لە لە سێدارە دراوان، بە تۆمەتی پەیوەندیدر بە مادەی هۆشبەر و چوار کەسی دیکەش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە سێدارە دراون کە کەسێکیان ژن بووە.

ئەو بەندکراوانە لە بەندیخانەی سەڵماس، ئورمیە، سنە، بروجێرد و ئیلام و کەرەج لە سێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە