هاووڵاتییەک لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا + ئامار

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی بانە قوربانی لێکەوتەوە. بە هۆی تەقینەوەی مین لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لانیکەم ١٣ ه

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٨:٠٠


هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی بانە قوربانی لێکەوتەوە. بە هۆی تەقینەوەی مین لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لانیکەم ١٣ هاووڵاتی لە سنوورەکانی ئەو شارەدا بوونەتە قوربانی.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٠( ١٤ی مەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاری لە بەرزاییەکانی سنووری " هەرمیدۆڵ" بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.


هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند کە، ئەو هاووڵاتییە ناوی " محەممەد ساڵحی"، تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی گوندی " خۆری ئاوا" یە و لاقێکی ڕاستی لە مەچەکی پێوە پەڕێوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە هۆی تەقینەوەی مین لانیکەم ١٣ هاووڵاتی لە سنوورەکانی ناوچەی بانە بوونەتە قوربانی کە ٣ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیان بریندار بوون و بەشێک لە جەستەیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە