هاووڵاتییەکی بانەیی بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا + ئامار

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنووری بانە هاووڵاتییەکی کورد لاقێکی لە دەست دا و لە ماوەی سێ مانگدا ٨ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین لە

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٨:٤٩


هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنووری بانە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لاقێکی لە دەست دا و لە ماوەی سێ مانگدا ٨ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠( ٧ی ژوئەنی٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی بانەیی بە ناوی " حەیدەر عەلی یاری" خەڵکی گوندی پیرۆمرانی سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنووری گوندی " سارداو" بە سەختی بریندار بووە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە، ئەو هاووڵاتییە تەمەنی ٣٠ ساڵە  لە کاتی کۆڵبەری تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لاقی چەپی لە مەچەکەوە پەڕیوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی ئەو شارە لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە.


بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢٠ تا ئێستا لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز، دێهلۆڕان، مێهران و بانە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە