هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری بانەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری بانەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هۆشیار شەعبانی، خەڵکی بانە کە لە کاتی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەو شارە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆرشی شاری بانەوە حوکمی ٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

هوشیار شەعبانی لە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی بانە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەر دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە