هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

هاووڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی حەیدەر ڕەشیدی تەمەن ٤٥ ساڵ لە شاری ساوە سەر بە پارێزگای مەرکەزی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارە برین

٢٤ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٤:٢٨


هەنگاو: هەینی ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی حەیدەر ڕەشیدی تەمەن ٤٥ ساڵ لە شاری ساوە سەر بە پارێزگای مەرکەزی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارە بریندار کرا و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، هێزە ئینتزامییەکان ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١١ی جولای ٢٠٢٢)، لە یەکێک لە جادەکانی ئەو شارە و بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ڕەشید حەیدەری کردووە. دەستڕێژ لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە حاڵێکدا بووە کە ئۆتۆمبێلەکەی هیچ بارێکی تێدا نەبووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەشیدی، سکی حەیدەر ڕەشیدی سێ گوللەی بەر کەوتووە و گوللەیەک بەر دەستی کەوتووە کە بووەتە هۆی پەڕینی دوو قامکی ناوبراو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە