هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٤ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٢:٤٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی  نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شاری دیواندەرە هاووڵاتییەکیان بە ناوی “ دلێر شامحەمەدی” دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.

دلێر شامحەمەدی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “دەرەسب”ی دیواندەرەیە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانەکەی نەزانراوە.

جێگای ئاماژەیە کە دلێر شامحەمەدی پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە