هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری

١٧ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٠٩:٠٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئەو وڵاتە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٥ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”فەردین مەولوودی“ لەلایەن لقی یەکەم دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”سەعیدی“ حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران“ بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا باسی لەوە کرد کەم فەردین مەلوودی پێشتر بۆ. ماوەی چەند مانگ ئەندامی ئەو حیزبە بووە و دوای جیابوونەوە بۆ شاری سنە گەڕاوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە