هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا و دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و

٨ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢١:٢١

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هومایوون بەهمەنی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوکمی هومایون بەهمەنی لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە بۆ دو ساڵ و٦ مانگ و ١٥ رۆژ بەندکران کەم کراوەتەوە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، هومایون بەهمەنی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ بەڕێوەچوونی ماوەی بەندکرانەکەی دەستبەسەر کراوە و ئێستا ماوەی حوکمەکی تێپەڕ دەکات.

هومایوون لە ١٠ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دوای پێنج مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە