هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز دوو حەفتە بەر لەئێستا بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە.

٢٥ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٠:٤٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز دوو حەفتە بەر لەئێستا بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”محەمەد مەهجوور“ سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە سەقزییە پێشتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پڕوپاگەندە دژی حوکمەت دەستبەسەر و لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە حوکمی ٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو بەندیخانەی سەقزەوە، محەمەد مەجهوور دوای دەستبەسەر کران بۆ ئەو بەندیخانەیە گوازراوتەوە و ئێستا لەبەندیخانەی سەقز ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە