هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز حوکمی ٨٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٢:٤١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٣ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، لقی چوارەمی دادگای شۆڕشی سنە، حوکمی ٧ ساڵ و دوو مانگ بەندکرانی بەسەر ”زانکۆ ڕەمەزان زادە“ کوڕی عومەر و خەڵکی سەقز سەپاندووە.

بە پێی ئەو حوکمە ، زانکۆ ڕەمەزان زادە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران حوکمی ٦ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ ئەو حیزبە حوکمی ١٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زیاترین حوکمی واتە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانەکی جێبەجێ دەکرێت.

زانکۆ (ئاسۆ) ڕەمەزان زادە، ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ (١٥ی فێوریەی ٢٠١٩) لە گەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی “یاسین کەنعانی”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە سەقزییە ساڵی ٢٠١٧  بە هامان تۆمەت بۆ ماوەی یەک ساڵ بەندکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە