هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

٢٤ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٩:٢٦


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە پارکی لالەی ئەو شارە لاوێکیان بە ناوی ”ڕەحمان ڕەحیم پوور“ دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحمان ڕەحیم پوور بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتر و هەر بەو تۆمەتە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەند کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە