هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دێوەزناویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

٢١ خەرمانان ٢٧٢٠، ٢١:٥٠

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دێوەزناویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٠ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دێوەزناوی ئەو شارەیان بە ناوی ”هیوا عەزیزپوور“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا عەزیزپوور بە تۆمەتی هاوکاری کردن و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە