هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس لە سێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢١:١٨

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

هەواڵنیری هەنگاو ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردەی ”عەلی عەمی زادە“ کوڕێ میرزا ڕاگەیاندووە.

عەلی عەمی زادە شەش ساڵ پیش لە گوندەکی خۆیان واتە گوندی ”شیرەنی“ ناوچەی شپیرانی سەڵماس لە سەر جۆگەلەی ئاو خزمێکی خۆی کوشتبوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە. حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە