هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە سێ ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و بە مەبەست

٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٩:٤٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە سێ ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەفیع فەقی زادە خەڵکی شنۆ، سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ئورمیەوە بە تۆمەتی “هاوکاری کردن و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی فەقی زادە، حوکمی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران و ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو کەم کراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٤ی دێسامبری ٢٠١٩) هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی شەفیع و دەستبەسەریان کردووە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ گواستوویانەتەوە.

شەفیع فەقی زادە زستانی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەگەڵ ١١ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە دەستەبسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە