هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

٢١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٣:٢٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکی تەمەن ٤١ ساڵی خەڵکی گوندی جاشێرانیان بە ناوی ”عەلی ئیسماعیلی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی ئیسماعیلی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

عەلی ئیسماعیلی ڕۆژی پێنج شمەمە (٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٧ی ژوئیەی ٢٠١٨) هەر بەو تۆمەتە لەگەڵ سێ کەسی دیکە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە