هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ ڕوانەی بەندیخانەی ئورمیە کرا

هەنگاو: خەلیل شاهی هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ کە پێشتر دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو، بۆ تێپەرکردنی.

٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٠:٤٧

 

هەنگاو: خەلیل شاهی هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ کە پێشتر دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو، بۆ تێپەرکردنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی بەندیخانەی ئورمیە کرا.

بەپێێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١ی رەزبەر ٢١٧٨/ ٢٣ی سپتامبری ٢٠١٨)، خەلیل شاهی هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی سینگان سەربە شاری شنۆ بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمی ٣ ساڵەی بەندکرانەکەی، رەوانەی بەندیخانەی ئورمیە کراوە.

 خەلیل شاهی پووشپەری سال ١٣٩٥ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ ٣ ساڵ کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە