هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی ساری لە سێدارە درا

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ڕەسووڵ مواردقولی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٢ی جولای

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١١:٢٢


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ ٢٧٢٢

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ڕەسووڵ مواردقولی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٢ی جولای ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ساری، ناوەندی پارێزگای مازندەران جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕەسووڵ مورادقولی خەڵکی گوندی سەرماج سەر بە شاری هەرسین سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان لە شاری ساری دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم بەندکراوە لە سێدارە دراوە برای حەسەن مورادقولی ئەندامی پێشووی شوورای شاری کرماشان بووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردووش سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی کۆیەشت بە ناوەکانی فەرزاد گەڕاوەند و محەممەد حاتەمی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە