هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بسەردا سەپێندرا.

٢١ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:٤٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی گەلاوێژی ئەمسال لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە حوکمی ٧ سال بەندکرانی بەسەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”محەمەد سەلەحشوور“ سەپاندووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە فەرمی کە ئێستا لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە،  بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

محەمەد سەلەحشوور کۆتایی ماگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی(مارس) لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئورمیەوە دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە و ئێستا لەبەندی ٣ و ٤ی ئەو بەندیخانەیە کە تایبەتە بە بەندکراوانی تاوانە ئاساییەکان، ڕاگیراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە