هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢٠:١٥

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٦ی ژانویەی ٢٠٢٠)، پەرویز ناسری، هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سپەاوە.

ئەو حوکمە بە بێ بەشادری پارێزەری پەرویز ناسری و لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”عەلی شەیخلوو“ و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

پەرویز ناسری لەکاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئورمیە دەستبەسەر و دوای ١٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە