هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

٥ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٥:٤٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٦ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”محەمەد شەریف ساڵم“ گوازراوەتەوە بۆ بەندی ٢_٣ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، محەمەد شەریف ساڵم بە تۆمەتی هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) دەستبەسەر کراوە و دوای چەند حەفتە ڕاگیرانی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کراوە.

هەنگاو هەوڵ دەدات لە لە داهاتوودا ڕاپۆرتێکی تەواو لە سەر کەیسی ئەو دەستبەسەر کراوە بڵاو بکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە