هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە لەلایەن ناوەندەی ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

٢١ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٥:٠٢

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە لەلایەن ناوەندەی ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەحیم میرۆ سگرکان”، ٢٦ ساڵان و خەڵکی ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە بۆ بەندی ٣ی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، رەحیم میرۆ سگرکان، حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی کرێکاکارانی کوردستان (پ ک ک) دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند حوکمی یەک مانگ دەستبەسەر کرانی کاتی بەسەر رەحیم سەپێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە